"هیتله‌ر ده‌ركه‌وته‌وه"
له شوێنی له دایكبوونی بینراوه

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆستریا (نه‌مسا) لێكۆڵینه‌وه له‌و راپۆرتانه ده‌كه‌ن كه باسی هاوشێوه‌كه‌ی هیتله‌ر ده‌كه‌ن و شایه‌تحاڵه‌كان به چاوی خۆیان بینیوویانه له شوێنی له دایكبوونی "ئه‌دۆڵف هیتله‌ر" رێبه‌ری نازییه‌كان سووڕاوه‌ته‌وه، هه‌موو شێوه‌ی له هیتله‌ر ده‌چێت، سمێڵ و پرچداهێنان و جل و به‌رگه‌كانیشی.
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له زاری یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌و باره‌وه نووسیوویه‌تی، بڵاویكردووه‌ته‌وه:" ئه‌و پیاوه‌ی چه‌ندین جار بینیووه له "برونو" شوێنی له‌دایكبوونی هیتله‌ر سووڕاوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه مانای شتێك ده‌دات، وێنه‌ی كه‌سێكیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ته‌واوی له هیتله‌ر ده‌چێت".
ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له "برونو" له‌دایكبووه، ساڵی 1889 ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێك بووه له ئیمپراتۆرییه‌تی ئۆستریایی و هه‌نگاریی.

ئه‌و پیاوه دوایین جار له كتێبخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه بینراوه و سه‌یری لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاره تایبه‌ته‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌می كردووه، له دووكانێكی ناوچه‌كه‌ش خۆی به ناوی " هیراڵد هیتله‌ر" ناساندووه.
له یه‌كێك له بۆنه‌كانیشدا ئه‌و كه‌سه وێنه‌یه‌كی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی هیتله‌ردا گرتووه.
په‌رله‌مانی ئۆستریا(نه‌مسا) له مانگی 12ی ساڵی رابردوو بڕیاریدا خانووه‌كه‌ی هیتله‌ر به یه‌كجاری بكڕدرێت، چونكه له‌ساڵی 1972 وه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌كرێگیرابوو.
