هه‌رێمی كوردستان سه‌وزه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شی ناوخۆ ناكات
K24 - ھەولێر
له‌كۆی 12 هه‌زار و 500 خانووی پلاستیكی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها 3 ھەزار و 500 خانووی پلاستیكی له وه‌رزی زستاندا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌می سه‌وزه.
كه‌مال محەمەد ره‌سوڵ به‌ڕێوبه‌ری خانووه پلاستیكیه‌كان له وه‌زارتی كشتوكاڵ لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند، له ساڵی 2008 رێنماییان داوه‌ته جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می سه‌وزه بچێنن.
راشیگه‌یاند، سه‌وزه‌ی ناوخۆیی به‌شی پێداویستی بازاڕ ناكات و ناچار له ده‌ره‌وه سه‌وزه هاورده ده‌كرێت.