ئیڤانكا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه
له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن باوكییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیا و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی تره‌مپ، خه‌ریكه دووچاری زیانی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بنه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا براندی كچه‌كه‌ی تره‌مپ، ئیڤانكا، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، ئاستی فرۆشی به‌رهه‌می براندی ئیڤانكای كچی تره‌مپ، به‌تایبه‌تی له پێڵاو و جلوبه‌رگ، له 33% كه‌میكردووه، به‌راورد به‌و كاته‌ی تره‌مپ نه‌هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، نه‌ك هه‌ر به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی تره‌مپ كه‌میانكردووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌و ماركێتانهش كه به‌رهه‌مه‌كانی تره‌مپ ده‌فرۆشن دووچاری لاوازی بازاڕبوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو، زنجیره ماركێته‌كانی نورد ستروم، فرۆشتنی براندی ئیڤانكای قه‌ده‌غه‌كرد.