نرخی گۆشتی سپی به‌رزده‌بێته‌وه
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و مریشكفرۆشانیش باس له هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوو هه‌فته‌یه نرخی په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی مریشك به‌ڕێژیه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردوه خواست له‌سه‌ر گۆشتی مریشك كه‌م بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌می به‌رهه‌مهێنانی مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه له‌وه‌رزه سارده‌كاندا تێچووی به‌رهه‌مهێنانی مریشك زیاتر ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ, هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزایی باڵنده ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به شێكی زۆری ئه‌و وڵاته‌نه ده‌گرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان مریشكی لێوه هاورده ده‌كات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه نفله‌وه‌نزای باڵنده، له به‌شێك له وڵاتاندا كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، به‌مه‌ش نرخ زیادیكردووه و خواستیش له‌سه‌ر گۆشتی سپی كه‌م بۆته‌وه.