پیاوان له كاتی ده‌موچاو شووشتن ئه‌م دوو هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن
"نازانن چۆن گرنگی به پێستی ده‌موچاوی خۆیان بده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
پشتگوێخستن و گرنگینه‌دان به پێستی ده‌موچاو له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، تا ئێستاش به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك زیاد له جارێك له ئاوێنه‌دا سه‌یری ده‌موچاوی خۆیان ده‌كه‌ن.
رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆریش له پیاوان، سابوونی هه‌رزان و ئاسایی، یاخود سابوونی شل بۆ شووشتنی ده‌موچاوییان به‌كارده‌هێنن و واده‌زانن هێنده به‌سه، به‌ڵام به گشتی پیاوان دوو هه‌ڵه‌ی باو ده‌كه‌ن.
دكتۆر تێرینیس كينای, پزیشكی تایبه‌تی پێست، ده‌ڵێت: "به گشتی پیاوان نازانن چۆن به‌رهه‌مه‌كانی پاراستنی پێست به‌كاربهێنن".
ئه‌و پزیشكه روونیشیده‌كاته‌وه، پیاوان له كاتی ده‌موچاو شووشتندا دوو هه‌ڵه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م: زۆرشووشتنی ده‌موچاو، كه ده‌بێته هۆی وشبوونه‌وه‌ی پێست و دواتر قه‌ڵشینی، دووه‌م: به‌كارهێنانی سابوونی هه‌رزان و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پێستی ده‌موچاوییان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌موچاو له‌و چه‌ورییه‌ی كه پێویسته هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو به پارێزراوی و ته‌ندروستییه‌وه بمێنێته‌وه.
دكتۆر كینیای، به‌وه ئامۆژگاری پیاوان ده‌كات، سابوون و پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌موچاو به‌كاربهێنن، له‌گه‌ڵ سوودوه‌رگرتن و خواردنی ڤیتامین E, ئه‌وه‌ش پارێزگاری له پاكوخاوێنی پێستی ده‌موچاو ده‌كات.
سه‌رچاوه: بزنس ئینسایده‌ر - RT