چه‌ند زانيارييه‌ك له‌باره‌ى ئايفۆن8 دزه‌ى پێده‌كرێت
بزانه جياوازييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئايفۆن7 چييه
K24- هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى ده‌رچوونى ئايفۆن 8، چه‌ند زانيارييه‌ك له‌باره‌ى نرخ و تايبتمهندييهكانى دزه‌ى پێده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆمپانياى ئه‌پڵ ئه‌مجاره‌يان به‌نيازه ئايفۆن هه‌شت به‌شێوازێكى جياواز له‌گه‌ڵ ئايفۆنهكانى پێشووتر به‌رهه‌م بهێنى، به‌هه‌ردوو شاشه‌ى (LCD و OLED) و نرخه‌كه‌شى 1000 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ده‌بێت.
روونيشكردووه‌ته‌وه، يه‌كێك لهتايبهتمهندييهكانى ديكه‌ى ئايفۆن8 بريتييه له‌شاردنه‌وه‌ى دوگمه‌ى سه‌ره‌كى home button، به‌جۆرێك كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت به دانانى ئه‌م دوگمهيه له‌ناوه‌وه‌ى شاشه و هيچ هه‌ستى پێ ناكرێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ فراوانكردنى پانتايى قه‌باره‌ى شاشه‌ى ئايفۆنهكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ره‌نگى شاشه و كوالێتى وێنه‌كه‌شى كردووه، جياوازه له‌گه‌ڵ ئايفۆنهكانى پێشخۆى وكوالێتييهكهى به‌رزتره و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى جۆرى پاترى ئايفۆن 8 ئه‌وه‌نده به‌و ئاسانييه شه‌حنى دانابه‌زێت و هێزى بهرگرييهكهى زياتره.
له رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبهتمهندييهكانى خسته‌ڕوو.