چه‌ند زانيارييه‌ك له‌باره‌ى ئايفۆن8 دزه‌ى پێده‌كرێت

بزانه‌ جياوازييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئايفۆن7 چييه‌

K24- هه‌ولێر

له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى ده‌رچوونى ئايفۆن 8، چه‌ند زانيارييه‌ك له‌باره‌ى نرخ و تايبتمه‌ندييه‌كانى دزه‌ى پێده‌كرێت.

ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانياى ئه‌پڵ ئه‌مجاره‌يان به‌نيازه‌ ئايفۆن هه‌شت به‌شێوازێكى جياواز له‌گه‌ڵ ئايفۆنه‌كانى پێشووتر به‌رهه‌م بهێنى، به‌هه‌ردوو شاشه‌ى (LCD  و OLED) و نرخه‌كه‌شى  1000 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ده‌بێت.

روونيشكردووه‌ته‌وه‌، يه‌كێك له‌تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ديكه‌ى ئايفۆن8 بريتييه‌ له‌شاردنه‌وه‌ى دوگمه‌ى سه‌ره‌كى home button، به‌جۆرێك كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت به‌ دانانى ئه‌م دوگمه‌يه‌ له‌ناوه‌وه‌ى شاشه‌ و هيچ هه‌ستى پێ ناكرێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه‌ بۆ فراوانكردنى پانتايى قه‌باره‌ى شاشه‌ى ئايفۆنه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ره‌نگى شاشه‌ و كوالێتى وێنه‌كه‌شى كردووه‌، جياوازه‌ له‌گه‌ڵ ئايفۆنه‌كانى پێشخۆى وكوالێتييه‌كه‌ى به‌رزتره‌ و ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى جۆرى پاترى ئايفۆن 8 ئه‌وه‌نده‌ به‌و ئاسانييه‌ شه‌حنى دانابه‌زێت و هێزى به‌رگرييه‌كه‌ى زياتره‌.

له‌ رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له‌ ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7  و iPhone 7 plus  به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خسته‌ڕوو.