شاری خه‌ونه‌كانه‌

10 شار وه‌ك باشترین و گونجاوترین زه‌مینه‌ی ژیان له‌ ئه‌مریكا بناسه‌

K24 – هه‌ولێر:

توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌ ده‌رباره‌ی باشترین شوێن بۆ ژیان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرایكردووه‌" شاری "ئۆستن" له‌ ویلایه‌تی تێكساس به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی و زه‌مینه‌ی له‌بار باشترینه‌ بۆ ژیان".

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بوونی ده‌رفه‌تی كاری زۆرتر و كه‌می خه‌رجییه‌كان بۆ ژیان شاری ئۆستن له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

به‌هۆی ئه‌و زه‌مینه‌ له‌باره‌ی بۆ ژیان له‌و شاره‌دا ره‌خساوه‌، رۆژانه‌ 50 كه‌س بۆ نیشته‌جێبوون و ژیانێكی باشتر ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ئۆستن.

ساڵی رابردوو شاری "دینڤه‌ر" له‌ كۆلۆرادۆ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ هاتووه‌ته‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا لیستی ناوی 10 شاری ئه‌مریكا ئاماده‌كراوه‌ كه‌ باشترین شوێنن بۆ ژیان دیاریكردووه‌، بێ ئه‌وه‌ی نیویۆرك و لۆس ئه‌نجلس و شیكاگۆی تێدابێت‌.

رێژه‌ی داهاتی تاكه‌ كه‌س له‌ شاری ئۆستن ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 50 هه‌زار دۆلار و رێژه‌ی بێكاری ـێیدا ته‌نها 3% ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌و 10 شاره‌ ئه‌مریكییه‌یه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ ساڵانه‌كه‌ ریزیكردوون.

1-      شاری ئۆستن له‌ ویلایه‌تی تێكساس

2-      شاری دێنڤه‌ر له‌ كۆلۆرادۆ

3-      شاری سان خوسیه‌ له‌ كالیفۆڕنیا

4-      واشنتۆن دی سی پایته‌خت

5-      شاری ڤاییتفێڵ له‌ ئه‌ركنساس

6-      شاری سیاتڵ له‌ واشنتۆن

7-     شاری رالیه‌ودرهام له‌ كارۆلاینای باكوور

8-      شاری بۆستن له‌ ماسشوستس

9-      شاری دیس موین له‌ ئیوا

10-   شاری سۆڵت لیك له‌ یۆتا