ئێران دژی ڤالانتاینه‌

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی ھێزی ئینتزامی ئێران دەلێ لەرۆژی ڤالانتایندا رێگە بەفرۆشتنی ئەو سیمبول و كەلوپەلانە نادەن كە لەگەڵ عورفی كۆمەلایەتی و یاسا ئیسلامییەكانی ئێران نەگونجێن.

سەعیف مونتەزیر مەھدی گوتەبێژی ھێزی ئینتیزامی ئێران بە ئەژانسی تەسنیمی راگەیاندووە كە پێشوەختە دوكان و بازارەكانیان ئاگادار كردۆتەوە كە لەرۆژی ناسراو بە ڤالانتاین كەلوپەلێك نیشان نەدەن كە لەگەڵ ئاینی ئیسلامی نەگونجێت.

بەوگوتەی گوتەبێژی ھێزی ئینتزامی سیمبولەكانی رۆژی ڤالانتاین دژی عورفی كۆمەلایەتی و ئیسلامن، ھەر بۆیە رێگە بە كڕین و فرۆشتنیان نادرێت.