حكوومه‌ت پرۆژەی چاره‌سه‌ركردنی "ئاوی قورسی" هەولێر دەستپێدەكات
كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به قه‌رزی ژاپۆن، پرۆژه‌ی "ئاوی قورسی" شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، كه بریتییه له وێستگه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی زێرابه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ ئاودانی باخچه‌كان به‌كاربهێنرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێكخراوی جایكای ژاپۆنی لەڕێگەی كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری تایبەتمەند دیزاینی پرۆژەی چارەسەركردنی ئاوی قوڕسی هەولێری ئامادە كردووە و بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە ساڵی 2018 دەستی پێدەكرێت و بە ساڵ و نیوێك تەواو دەبێت.
كارزان حەیدەر, بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات, بە قەرزی ژاپۆن قۆناغی یەكەمی پرۆژەی چارەسەركردنی ئاوی قوڕسی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و ئه‌گه‌ر ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ش جێبه‌جێبكرێت، نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس، ده‌كه‌وێته نزیك تووڕه‌قی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر و له رێگه‌ی تۆڕێكه‌وه ئاوی به‌كارهاتوو به وێستگه‌كه ده‌به‌سترێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بپاڵێورێت و به مه‌به‌ستی ئاودانی باخ و باخچه و پاركه‌كان، سوودی لێوه‌ربگیرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی راشیگه‌یاند، دوای پاڵاوتنی ئاوه قورسه‌كه، بۆ خواردنه‌وه و ئاودانی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان ناشێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئاودانی باخ و باخچه و پاركه‌كان ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كۆمپانیای دیزانیكردنی پرۆژه‌كه و جێبهجێكارهكهشی، وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ژاپۆندا هاتووه، ده‌بێت ژاپۆنی بن و خۆیان سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن.