سه‌ری ماره‌كه پانده‌كرێته‌وه
پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا
K24 – هه‌ولێر
پلانداڕێژه‌ر و رێنوێنیكا‌ری سه‌ره‌كی هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ پێش دوو رۆژ ده‌ستگیركراوه و ئه‌مرۆ 14/2/2017 ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ری ساڵ (عه‌بدولقادر مه‌شاریپۆڤ) له شاری ئیستانبوڵ ئه‌نجامیدا و به‌وهۆیه‌وه 39 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، هه‌ر به ته‌نها خۆی به‌وكاره هه‌ڵنه‌ستاوه، به‌ڵكو كه‌سێكی دیكه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به پلانداڕێژه‌ر و رێنوێنیكا‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی ده‌زانن، له پشت ئه‌و كوشتارگه‌یه‌وه بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه هاووڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه و ساڵی 2009 فه‌ڕه‌نسای جێهێشتووه و گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی ئه‌نتاكیای باشووری وڵات".
رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك نووسیوویه‌تی" به‌هۆی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی ئه‌و شوقه‌یه‌ی مه‌شاریپۆڤی تێدا ده‌ستگیركراوه، دادگا توانیوویه‌تی پلانداڕێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه ئاشكرابكات.
به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرانه‌كردووه.