"ناهاوسه‌نگی دابه‌شبوونی سامان مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان"
K24 - ھەولێر
ئه‌گه‌رچی له‌ناو لیستی گه‌ورترین ملیاردێره‌كانی جیهان، پادشا و سه‌ركرده‌كانی جیهان نین، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و پادشای جیهان به بوونی سامانێكی زۆر و كۆشكی گه‌وره و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها به‌ناوبانگن، له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردووش‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پادشای جیهان، پادشای كۆچكردووی تایله‌ند بهومبۆل ئادۆڵیادج بووه و دوای ئه‌ویش حاجی حه‌سه‌ن بولكایا دێت كه سوڵتانی برونایه.
خراپی دابه‌شبوونی سامان و سه‌رمایه گرفتێكی گه‌وره‌ی جیهانه، كۆسپێكی گه‌وره‌یی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریشه.
به گوێره‌ی دوا راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئۆكسفام كه چه‌ند هه‌فته به‌ر له ئێستا بڵای كردوه‌ته‌وه، ئه‌وا جیاوازی له دابه‌شبوونی سامان مه‌ترسیداره و كێشه‌كانی مۆرڤایه‌تی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌یی ئۆكسفام زیاتر له نیوه‌ی سامانی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هی ته‌نها هه‌شت كه‌سه. نه‌ك هەر له ئاستی جیهان، به‌ڵكو له‌ناو خودی یه‌ك وڵاتیشدا سامان و داهات وه‌كو یه‌ك دابه‌شنه‌بووه و جیاوازی گه‌وره له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، بۆ نموونه له ولاتێكی وه‌كو ئه‌مریكل %10ـی دانیشتوانی %75 سامان و داهاتی ئه‌مریكییه‌كانی بۆ خۆیان بردووه.
هه‌روه‌ها زیادبوونی سه‌رمایه و داهاتی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له نێوان ساڵانی 1989 تاوه‌كو 2013، %54 زیادیان كردووه ئه‌وه له كاتێكدایه كه له ریزبه‌ندی 10 كه‌سایه‌تیی ده‌وله‌مه‌ندی جیهان ناوی هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌و مانایه ناهێت كه سه‌ركرده و پاشاكانی جیهان ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ سامان نه‌بن، به‌ڵكو بۆ پاشاییه‌كی وه‌كو حاج حه‌سه‌ن به‌لقییه‌ی پادشای بۆنای كه دووه‌مین ده‌وڵه‌مه‌نترین پاشایی جیهانه ته‌نها كۆشكه‌كه‌ی له هه‌زار و 788 ژور پێك دێت و ئه‌گه‌ر ته‌نها 30 چركه بۆ بینینی هه‌ر شوێنێكی كۆشكه‌كه ته‌رخان بكه‌ی پێویستیت به 24 كاتژمێر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ی ته‌نها تابلۆكانی كۆشكه‌كه‌ی به‌های ده‌گاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.