خاوه‌نی داهێنانن
یه‌كه‌م مۆڵ و سوپه‌رماركێت له رۆمایه

K24 – هه‌ولێر:
رۆمانه پێشه‌نگه‌كان به یه‌كه‌مین داهێنه‌ری "سوپه‌ر ماركێت" داده‌نرێن، ئه‌وكاته ئاسایی بوو له ته‌نیشت رێگاكاندا ژماره‌یه‌كی زۆر دووكان و شوێنی فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و كاڵا هه‌بن كه هه‌ر یه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك كاڵایان فرۆشتووه، به‌ڵام دواتر له سه‌رده‌می ئیمپراتۆر "تراژان" به دیاریكراوی له نێوان ساڵه‌كانی 107 تا 110 ی پێش زایین، بازاڕگایه‌كی گه‌وره درووستكراوه له‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به مۆڵ ناوده‌برێت.

ئه‌و بازاڕگا بازرگایه له زیاتر له 150 دووكان پێكهاتووه و هه‌موو كاڵاكان له‌و بازاڕگه‌دا فرۆشراوه، له هه‌موو ناوچه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی رۆمانییه‌وه هه‌موو كاڵاكان هاتوونه‌ته بازاڕگای "تراژان" له رۆما، وه‌ك زه‌یت، شه‌راب، سه‌وزه و میوه، ماسی و جۆره‌ها خۆراك و خوارده‌مه‌نی دیكه و به‌هارات.
ئه‌و بازاڕگه‌یه تا ئێستاش باڵه‌خانه‌كه‌ی ماوه و له شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتالیایه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زیره‌كی و لێهاتوویی له راده‌به‌ده‌ری بیناسازه‌كانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی رۆمانییه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)