میلانیا ده‌بێته باخه‌وانی میشێل ئۆباما
خانمی یه‌كه‌می پێشوو یادگارییه‌كی به‌نرخی له كۆشكی سپی‌دا جێهێشتووه

K24 – هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و هاوژینی دۆناڵد تره‌مپ، له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" كه پابه‌ندی پارێزگاریكردنه له باخچه‌كانی كۆشكی سپی و كه‌س له‌وباره‌یه‌وه دوو ردڵ نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و باخچه بچووكه‌ی به "باخچه‌ی چێشتخانه" كه‌ی میشێل ئۆبامای خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا ناسراوه و له به‌روبوومه‌كانی ئه‌و باخچه‌یه زۆر جار خواردنیان له چێشتخانه‌كه‌یدا درووستكردووه".

میشێل ئۆباما ساڵی 2009 وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌وبوونی منداڵان، باخچه‌یه‌كی له سه‌وزه و میوه له ناو چێشتخانه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا درووستكردبوو.
ئه‌و باخچه‌یه‌ش ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆری سه‌وزه و میوه‌ی ده‌به‌خشی، خێزانه‌كه‌ی ئۆباما و زۆرێك له میوانه‌كانی كۆشكی سپی له زۆر بۆنه‌دا له به‌روبوومی ئه‌و باخچه‌یه‌ی خاتوو میشێل ئۆبامایان ده‌خوارد.

میشێل ئۆباما ئه‌و باخچه‌یه‌ی زۆر خۆشده‌ویست و ساڵی رابردوو گوتبووی" باخچه‌كه وه‌ك "منداڵی منه" و هیوای خواستبوو سه‌رۆك و خانمه‌كانی پاش ئه‌وان كه ده‌چنه ناو كۆشكه‌كه‌وه، باخچه‌كه‌ش بپارێزن.
