وێنەی بكوژەكە روسیا توڕە دەكات
بە پێشێلكردنی بەھا ئەخلاقییەكان و ھاندان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی ھاوشێوە دەزانێت
K24 - ھەولێر
باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەنقەرە توڕەبوونی خۆی بەرامبەر پێدانی خەڵاتی "وێنەی جیھانی میدیا" بە وێنەی ئەو پۆلیسە دەردەبڕێت كە رۆژی 19 كانوونی یەكەمی 2016 باڵیۆزی روسیای لە ئەنقەرە كوشت.
وێنەی مەولوود مەرد ئالتنتاش پۆلیسی پاسەوانی توركیا 22 ساڵی لە كاتی كوشتنی باڵیۆزی روسیا ئاندرى كارلۆڤ لە میانەی كردنەوەی پێشانگەی وێنەی روسیا خەڵاتی وێنەی جیھانی میدیا world press photo بە دەستھێنا، كە لە لایەن وێنەگری 59 ساڵەی ئاژانسی ئاسۆشەیتد پرێس، بورھان ئۆزبلیكجی گیراوە.
باڵیۆزخانەی روسیا لە بەیاننامەیەكدا كە لە فەیسبووك بڵاوی كردووەوتەوە دەڵێت "بڕیاری كۆمیتەی پێدانی خەڵات جیگەی نائومێدی و پێشێلكردنی بە تەواوەتی ئەخلاق و بەھا ئەخلاقییەكانە".
دەشڵێت "پروپاگەندە بۆ تاوانەكانی تیرۆر جێگەی قبووڵكردن نییە"

كۆمیتەی دیاریكردنی خەڵات، ئازایەتی وێنەگر و سیمبوڵی وێنەكە بە ھۆكاری دیاریكردنی وێنەكە بۆ پێدانی خەڵات دیاری كردووە، ھەرچەندە ناڕەزایەتی سەرۆكی كۆمیتەكە لێكەوتەوە و دەڵێت "پێدانی خەڵات بەم وێنەیە بانگھێشتكردنی ئەو كەسانەیە كە بیر لە ئەنجامدانی كردەوەی ھاشیوە دەكەن".
لە لایەكی ترەوە سەرۆكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سنێتی روسیا بە نائەخلاقی زانینی ئەم كارە دەپرسێت " چەند تیرۆریستی دیكە ئەم وێنەیە بە سەرچاوەی ئیلھام بۆ خۆیان دەزانن".
وێنەی جیھانی میدیا دامەزراوەیەكی سەربەخۆ و قازانج نەویستە و ناوەندەكەی لە ئەمستردامی پایتەختی ھۆلەندایە و لە ساڵی 1955 دامەزراوە و ساڵانە باشترین وێنەی میدیای ساڵ دیاری دەكات.
بهرهی نوسره كه ناوی خۆی بۆ جهیشی فهتحولشام گۆڕیوه، بهرپرسیارێتی كوشتنی باڵیۆزی روسیا له ئهنقهره ئاندریه كارلۆف له ئهستۆ گرت.
جهیشی فهتحولشام له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند به هاوكاری لهگهڵ بزووتنهوهی گورگه خولهمێشهكان و حزبی ئیسلامی توركمهنستان ئهو كارهیان ئهنجامداوه و به سێدارهدانی باڵیۆزی روسیا له ئهنقهر ناوی هێناوه.
JS
