تیمه پزیشكییه‌كه هه‌واڵی ناخۆشیان پێیه
چاره‌سه‌ریی كچه میسرییه كێش 500 كیلۆگرامییه‌كه دووچاری ئاسته‌نگ ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
تیمه پزیشكییه هیندییه‌كه پێشوازیان له‌و كچه میسرییه كێش 500 كیلۆگرامییه كرد، به‌ڵام ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی له ئێستادا هه‌واڵی ناخۆشیان راگه‌یاند و ده‌ڵێن" ئێستا ناتوانرێت چاره‌سه‌ری ئیمان بكرێت و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان نییه".
ئه‌و تیمه پزیشكییه كه به‌رپرسن له ره‌شی ته‌ندرووستی "ئیمان عه‌بدولعاتی" كه كێشی نزیكه‌ی 500 كیلۆگرامه و پێش سێ رۆژ بۆ چاره‌سه‌ری به زه‌حمه‌ت له شوقه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسری هێنرایه خواره‌وه و گه‌یه‌نرایه شاری مۆمبای هیندستان، ده‌ڵێن " له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه، چونكه ئێستا ئیمان پێویستی به‌وه‌یه 100 كیلۆ له كێشی دابه‌زێت ئه‌وكات ده‌توانرێت نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وییه له راده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی بكرێت".

ئیمان هه‌موو هیوایه‌كی به خودا و ئه‌و پزیشكه هیندیه‌یه كه گوتبووی بیهێننه هیندستان له پێناویدا هه‌موو شتێك ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌و پزیشكه‌ش ناوی "مۆفی لاكداوالا" یه و ئه‌ركی گواستنه‌وه‌كه‌شی له میسره‌وه بۆ هیندستان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌گوته‌ی شه‌یمای خوشكی ئیمان، له دوو مانگی رابردوو 30 كیلۆ له كێشی كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به رێنمایی و چاودێری پزیشكه‌ی بووه له شاری مۆمبای، چونكه له‌وكاته‌وه ره‌وشی ئه‌و كچه‌ی زانیووه، به رێگه‌ی ئینته‌رنێت به‌رده‌وام رێنمایی كردووه.