شا و شاژن هێشتا عاشقن
شاژنی ئوردن وێنه‌ی رۆژی ڤالنتاینی خۆی و شا عه‌بدوڵڵا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك هه‌میشه شاژنه "رانیا"ی هاوسه‌ری شا عه‌بدوڵای پادشای ئوردن، به‌شدارانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی یاد و بۆنه‌كان بێبه‌ش ناكات، شاژن گرته رۆمانسی و ساته پڕ خۆشییه‌كانی خێزانه‌كه‌ی جارێكی دیكه بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆژی 14/2/2017 رانیا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڤالنتاین له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا كاتێكی جیاوازی به‌سه‌ربردووه و هێشتا وه‌ك دوو عشقی تامه‌زرۆ خۆیان ده‌رخستووه.
شاژنه رانیا هیچ كاتێك هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر پادشای هاوسه‌ری ناشارێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی خێزانه شاهانه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، زوو زوو هه‌ستی خۆی بۆ هاوبه‌شی ژیانی ده‌رده‌بڕێت.
شا عه‌بدوڵڵایش هێنده داخراونییه، هه‌ر ئه‌وبوو بۆ یه‌كه‌مجار چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان خۆی و رانیای ئاشكراكرد، له كتێبی " دوا ده‌رفه‌ت" ئه‌و چیرۆكه‌ی باسكردووه و ورده‌كاریی یه‌كه‌م دیداری نێوان خۆی و شاژنی گێڕاوه‌ته‌وه. باسی ئه‌وه‌شی كردووه چۆن رانیای له دواین بانگێشتدا بۆ نانی ئێواره له ماڵی شازاده عائیشه‌ی خوشكی بینیووه.
به‌زوویی شا عه‌بدوڵڵا كه ئه‌وكاته شازاده‌ی جێ‌نشین بووه كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و كچه شۆخه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڵه‌ستینییه‌وه. دواتر هه‌وڵیداوه خۆی لێ نزیك بكاته‌وه و نه‌سته‌له‌ی به‌لجیكی به‌دیاری داوه‌پێی، وه‌ك ئه‌وه‌ی شا عه‌بدوڵڵا باسیكردووه".
تا ئێستا شاژنه رانیا ئه‌و نهستهلهیهی خۆشده‌وێت و له دڵی ده‌رنه‌چووه، چونكه زۆر جار وێنه‌كانی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوكلێته جۆراوجۆرانه‌ی زۆر تامه‌زرۆی بووه بڵاوده‌كاته‌وه.