ئه‌م 10 وڵاته‌ی جیهان بێ سوپان
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان، هێزێكی گه‌وره و زه‌به‌لاحی سه‌ربازییان هه‌یه و پارێزگاری له سنووری وڵات ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك وڵات ره‌تییانكردووه‌ته‌وه پێویستییان به سوپا هه‌بێت.
هه‌ریه‌ك له‌م 10 وڵاته، بیانووی خۆیان هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌هێشتنی سوپا، به‌ڵام وڵاتی ژاپۆن له‌م لیسته‌دا نییه، چونكه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات، ژاپۆن به فه‌رمی هیچ سوپایه‌كی نییه، به‌ڵام هێزێكی ناوخۆی به‌رگری هه‌یه و له كاتی جه‌نگدا، به‌رگری له گه‌ل و خاكی ژاپۆن ده‌كان.
1- ئه‌ندۆرا
ئه‌ندۆرا، ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتانی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا، هیچ سیسته‌مێكی سه‌ربازی نییه، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری خۆیشی، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و فه‌ره‌نسادا كردووه بۆ پارێزگاریكردن له خۆی، هه‌ندێك خۆبه‌خشی ئه‌و وڵاته، پارێزگاری له ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ن، به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی "جیبا"ی نیمچه سه‌ربازی.
2- گرینادا
ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای كاریبیی، له ساڵی 1983ه‌وه، هیچ هێزێكی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا نییه، ته‌نها پۆلیسی شاهانه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و به‌رگریش له ئه‌ستۆی سیسته‌می ئاسایشی هه‌رێمی ئه‌و وڵاته‌دایه.
3- لیختنشتاین
له ساڵی 1868ه‌وه سوپا و هێزی سه‌ربازی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و تێچووه زۆره‌ی سوپا هه‌یه‌تی، ته‌نها له‌كاتی جه‌نگه‌كاندا سوپا درووستده‌كاته‌وه، میرنشینی لختنشتاین هه‌ندێك چه‌ك و سه‌ربازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌كنیكێك بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ناوخۆ، ئه‌و میرنشینه ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتانی نه‌مسا و سویسرا و زمانی فه‌رمییان ئه‌ڵمانییه.
4- دوورگه‌كانی سليمان
له 990 دوورگه پێكهاتوو ه وژماره‌ی دانیشتووانه‌كشی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له ساڵی 1893 چووه پاڵ میرنشینی به‌ریتانیای مه‌زن، كاتێك له ساڵی 1998 دۆخی وڵات شڵه‌ژا، سوپای وڵاتانی نیوزیلاند و ئوسترالیا دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
ژماره‌ی پۆلیس له‌و وڵاته، ته‌نا 500 پۆلیسه، ژماره‌یه‌كیش له‌وانه پارێزگاری سنووره‌كان ده‌كه‌ن، ساڵانه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئوسترالیا هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش بكات و له‌كاتی جه‌نگیشی پاراستنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سوپای ئوسترالیا.
5- ناورۆ
به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك، ئوسترالیا پارێزگاری له خاكی ناورۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرووپێكی دیاریكراوی پۆلیسی هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ.
6- ڤاتیكان
ڤاتیكان بۆ ئاسایشی ناوخۆ، پشتی به هێزه‌كانی جه‌ندرمه "د‌رك" به‌ستووه، پاسه‌وانی سویسری، سه‌ر به عه‌رشی پاپا، پارێزگاری ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، خاكی ئه‌و وڵاته‌ش، كه له‌ناو رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا دایه، له‌لایه‌ن سوپای ئیتاڵیاوه ده‌رپارێزرێت.
7- تۆفالۆ
له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی تۆفالۆوه، ئه‌و وڵاته، هیچ سوپایه‌كی نه‌بووه، ته‌نها هێزێكی بچووكی پۆلیسی هه‌یه بۆ چاودێری ده‌ریایی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌ش، چه‌كی سووكییان پێیه.
8- ساموا
ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای دوورگه‌كانی ساموا، له باشووری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه هیچ سوپایه‌كی نه‌بووه، ته‌نها یه‌كه‌یه‌كی چاودێری ده‌ریایی و هاوكات پاراستنی ئاسایشی ناوخۆشی له ئه‌ستۆدایه، به گوێره‌ی په‌یماننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نیوزیلاند له ساڵی 1962، له كاتی روودانی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری بیانی، له‌لایه‌ن سوپای نیوزیلانده‌وه هاوكاری ده‌كرێت.
9- پالاو
ئه‌و وڵاته ته‌نها پۆلیسی هه‌یه، ته‌نها 30 پۆلیسیش چه‌كی سووكییان پێیه، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌له‌مێك بۆ چاودێری ده‌ریایی، ئه‌و وڵاته له ساڵی 1994ه‌وه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردووه.
10- دوورگه‌كانی مارشال
ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی پاراستنی خاكی دوورگه‌ی مارشالی له ئه‌ستۆیه، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشه‌وه هیچ سوپایه‌كی نه‌بووه، ته‌نها هێزێكی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و چاودێریكردنی ده‌ریایی.
سه‌رچاوه: وۆنده‌ر لیست