به‌غدا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 3 كه‌س كوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون
پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێلی كردووه‌ته ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له شاری سه‌دری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، 3 كه‌س كوژران و 15 دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كرده‌وه‌كه خۆكوژیی بووه و ناوچه‌ی "حه‌بیبيه"ی شاری سه‌دری كردووه‌ته ئامانج و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان، به‌رزتر بێته‌وه.
ناوچه‌ی "حبیبیه" ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا و شوێنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله.
تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.