به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی داعش كوژرا
له رۆژئاوای مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی پۆلیسی سه‌ربازیی ویلایه‌تی نەینەوا, به‌ناوی (حقی اسماعیل عوید الحدیدی) ناسراو به (ابو احمد)، له هێرشێکی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، کوژرا.
(حقی اسماعیل عوید الحدیدی), ناسراو به (ابو احمد) به‌رپرسی پۆلیسی سه‌ربازی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای داعش بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی داعش، له‌گه‌ڵ هاوكارێكی، رۆژی سێشه‌ممه 14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، له رۆژئاوای شاری مووسڵ، كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.