ئيڤانكا ده‌بێته سه‌رۆك
جارێكى ديكه ئيڤانكا تره‌مپ، هه‌راى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ناوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
جارێكى ديكه ئيڤانكا تره‌مپ، هه‌راى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ناوه‌ته‌وه.
ئيڤانكا ئه‌مجاره‌يان ده‌وترێت نه‌ريت و باوى كۆشكى سپى شكاندووه.
ئيڤانكا وێنه‌ى خۆى كه له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا دانيشتووه و باوكيشى به پێوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆ وه‌ستاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى نه‌ريتى كۆشكى سپى، كورسى سه‌رۆكايه‌تى ده‌بێت ته‌نيا سه‌رۆك له‌سه‌رى دابنيشێت.
ئيڤانكا بووه‌ته يه‌كه‌م كه‌س كه به‌و جۆره له به‌رده‌م سه‌رۆكدا له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكايه‌تى دابنيشێت.
دانيشتنه‌كه‌ى ئيڤانكا له ميانى چالاكييه سياسييه‌كانى كۆشكى سپى بووه و رۆژى دووشه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 وێنه‌كه‌ى گرتووه.
.jpg)
ئيڤانكا له جريوه‌يه‌كدا نووسيويه‌تى: "دهمهتهقێيهكى جوان له‌گه‌ڵ دوو له سه‌ركرده‌كانى جيهان له باره‌ى گرنگى و ئاماده‌گى ژن له‌سه‌ر ئه‌م مێزه كرد".
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و كاره‌ى ئيڤانكا به "بێ رێزى"، يان "نه‌گونجاو" لهقهڵمهداوه و به‌شێكى ديكه‌ش له هه‌وادارانى هانيانداوه زياتر ئه‌و جۆره كارانه بكات.