بيونسى وێنه‌يه‌كى دووگيانى بڵاوكرده‌وه و پێوانه‌كانى شكاند
ژنه گۆرانيبێژى ئه‌مريكايى بيونسى، وێنه‌يه‌كى ماوه‌ى دووگيانى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستاگرام بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ژنه گۆرانيبێژى ئه‌مريكايى بيونسى، وێنه‌يه‌كى ماوه‌ى دووگيانى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستاگرام بڵاوكرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه‌ى له جيهان به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه.
له ماوه‌ى زياتر له دوو هه‌فته‌دا، بيونسى نزيكه‌ى 10 مليۆن و 500 هه‌زار لايكى به‌ده‌ستهێناوه.
بيونسى له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسيويه‌تى: ئێمه زۆر سوپاس گوزارين، چونكه خودا دووجاران به‌خششى پێداين و خێزانه‌كه‌مان به دوانه‌يه‌كى ديكه گه‌وره‌تر ده‌بێت.