هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان یه‌ك دۆلاری تێچووه
له به‌رامبه‌ردا پاداشتێكی گه‌وره‌یان پێبه‌خشرا
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه بیركردنه‌وه له دابینكردنی تێچووی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری، به‌شێكی زۆری گه‌نجانی نیگه‌ران كردبێت، به‌جۆرێك ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان له‌لا ئه‌سته‌م بووبێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی باو، ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری دوو كینی، ته‌نها یه‌ك دۆلاری تێچووه.
به‌مدواییانه له وڵاتی كینیا، هه‌واڵی تێچووی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری بڵاوكرایه‌وه، كه تێچووه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك دۆلار بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد كینییه‌كان بیر له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و دوو هاوسه‌ره.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، كینییه‌كان له رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یان بۆ سازكردن و رێوڕه‌سمێكی شایسته‌یان رێكخست و تێیدا جلوبه‌رگی بووك و زاوایه‌تییان بۆ ئه‌و دوو هاوسه‌ره دابینكردبوو، به‌و پێیه‌ی له یه‌كه‌م ئاهه‌نگییاندا، هه‌ریه‌كێك له‌و دوو هاوسه‌ره، تیشێرتێكی ئاسایی و جینزێكییان پۆشیبوو، ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی وه‌ك نیشانه‌ی هاوسه‌رگیریشی گۆڕیبوویانه‌وه، ئه‌ڵقه‌یه‌ی ئاسنی ئاسایی بوو.

به گوێره‌ی راپۆرتێكی بی بی سی، ئاهه‌نگی دووه‌می هاوسه‌رگیری لیلسۆن و ئان مۆتۆرا، 35 هه‌زاری تێچووه، به‌و پێیه‌ی له شوێنێكی گرانبه‌های نایبروبی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، هاوكارییه‌كی زۆری داراییان پێگه‌یشتووه و دیاری گرانبه‌هاشیان وه‌رگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پارچه زه‌وییه‌كی كشتوكاڵییان پێدراوه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پاره بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كه‌یان، له ئێستاوه‌ش تێچووی مانگی هه‌نگوینیان بۆ دابینكراوه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست – بی بی سی