به‌غدا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 45 كه‌س كوژران و 56 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌ بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ناوچه‌ی به‌یاعی باشووری به‌غدا، 45 كه‌س كوژران و 56 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌، شوێنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كردووه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای به‌غداش رایگه‌یاندووه‌، ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌، له‌سه‌ر یه‌كێ: له‌ شه‌قامێكی ناوچه‌ی به‌یاع راگیراوه‌ و دواتر ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا.