به‌غدا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 45 كه‌س كوژران و 56 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ناوچه‌ی به‌یاعی باشووری به‌غدا، 45 كه‌س كوژران و 56 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه، شوێنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای به‌غداش رایگه‌یاندووه، ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، له‌سه‌ر یه‌كێ: له شه‌قامێكی ناوچه‌ی به‌یاع راگیراوه و دواتر ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)