گووگل وەڵامی نامەی کچێکی حەوت ساڵان دەداتەوە

نامه‌كه‌ ده‌ستنووس بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

کلۆیی, كچێكی حەوت ساڵانه‌ و  نامەیەكی ده‌ستنووس، ئاراستەی بەرپرسانی کۆمپانیای گووگل دەکات و داوایان لێدەکات, لەو کۆمپانیایە كارێكی پێ راسپێرن, سەرۆکی كۆمپانیای گووگلیش وەڵامی نامه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌ی ئه‌و كچه‌ 7 ساڵییه‌ ده‌داته‌وه‌.

لە نامەکەی کلۆیی کە بۆ ئەو کۆمپانیا جیهانیيەى ناردووه‌, نووسیویەتی: "من منداڵێکی حەوت ساڵانم و  زۆر خوولیای کۆمپیوتەرم و باوکیشم ئایپادێکی بۆ کڕیوم، رۆژانە یاری پێدەکه‌م، هەروەها من قوتابييەکی زیرەکم و هەمیشە مامۆستاکانم بە باشترین قوتابی بانگم دەکەن، بۆیە دەمەوێت لە کۆمپانیاکەتان کار بکەم".

باوکی کلۆی لەمبارەیەوە گوتی "کچەکەم قوتابیيەکی زیرەکە و زۆر حەزی لە کاری ئایتيیە، بۆیە هەمیشە ئارەزوو دەکات کە لە کۆمپانیایەکی تایبەت لە بوارەدا کار بکات".

ساندار پیچای، سەرۆکی کۆمپانیای گووگل لە کاتی پێگەیشتنی نامە ده‌ستنووسه‌كه‌ی کلۆیی حەوت ساڵان, بڕیار دەدات کە وەڵامی بداتەوە و لە وەڵامەکەیدا بۆ کلۆی دەڵێت: "كلۆیی رووح سووك، گومان لەوەدا نيیە کە تۆ قوتابيیەکی زیرەك و لێهاتووی, هیوادارم دوای کۆتایی هێنانت  بە خوێندن, بە ئاواتەکەت بگەیت و ببیتە هاوپیشەى ئێمە".

كلۆی له‌ نامه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌یدا، وێڕای خوولیای كاركردن له‌ گووگڵ، هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه‌ له‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی شۆكۆلاته‌ش كاربكات و هاوكات له‌ مه‌له‌وانیدا، به‌شداری له‌ یارییه‌كاندا ئۆڵۆمپیاد بكات.

نامه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌ی كلۆی 7 ساڵان بۆ كۆمپانیای گووگڵ.
نامه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌ی كلۆی 7 ساڵان بۆ كۆمپانیای گووگڵ.
وه‌ڵامی فه‌رمی كۆمپانیای گووگڵ بۆ كلۆی
وه‌ڵامی فه‌رمی كۆمپانیای گووگڵ بۆ كلۆی
ساندار پیچای، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپنایای گووگڵ
ساندار پیچای، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپنایای گووگڵ