له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا دووانه‌یه‌كى ده‌بێت
پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه زانستییه باوه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئیسپانی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له برگوسی باكووری ئیسپانیا، دووانه‌یه‌كی كوڕ و كچی ده‌بێت و ئێستاش باری ته‌ندروستی دایك و منداڵه‌كان جێگیره.
ئه‌و ژنه له نه‌خۆشخانه‌ی ریكۆلیتاس، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامداراوه و به گوێره‌ی میدیا ئیسپانییه‌كانیش، له ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێت.
پێشتر ئه‌و ژنه له ساڵی 2012، كچێكی دیكه‌ی بووه، به‌ڵام تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵه‌كه‌ی بردووه، به‌و پێیه‌ی باری دارایی ئه‌و خێزانه جێگیر نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه به‌خێوی بكه‌ن.

هه‌رچه‌نده هێشتا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچ بڕیارێكی له باره‌ی به‌خێوكردنی ئه‌و دووانه‌یه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه هه‌ردوو منداڵه‌كه له ته‌ندروستییه‌كی جێگیردان.
رۆژنامه‌ی "باییس"ی ئیسپانی، رایگه‌یاندووه، پێشتریش دوو ژنی دیكه، كه ته‌مه‌نییان له سه‌رووی 60 ساڵییه‌وه بووه، منداڵییان بووه.
له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2016شدا، ژنێكی هیندی له ویلایه‌تی هاریانا، به‌ناوی دالجیندهر كور، له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا، دواى وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، بوو به‌دایك.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه باوه تهندرووستییهكانه، كه ده‌گوترێت ژنان له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانن منداڵ بخه‌نه‌وه و ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ش، به ده‌گمه‌ن داده‌نرێن.
سه‌رچاوه: بی بی سی