بگريێن
زۆرجار پياوان گريانى خۆيان ده‌خۆنه‌وه و نايانه‌وێت فرمێسك بڕێژن
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆ له ويلايه‌تى مينيسوتاى ئه‌مريكا، ئاشكرايانكرد، گريان كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنى له‌سه‌ر جه‌سته هه‌يه و ده‌بێته هۆى هێوربوونه‌وه‌ى مرۆڤ.
زۆرجار پياوان گريانى خۆيان ده‌خۆنه‌وه و نايانه‌وێت فرمێسك بڕێژن و له‌و بڕوايه‌دان گريان ئاماژه‌يه بۆ لاوازى، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى درووسته و گريان كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر بارى ده‌روونى مرۆڤ و ته‌ندرووستيى هه‌يه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه زانستييه‌كان خۆگرتن و نه‌گريان زيان له جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌دات و ده‌رهاويشته‌ى نه‌رێنى ده‌بێت و نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ زياد ده‌كات و سه‌رده‌كێشێت بۆ تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك و دڵ.
زانايانى زانكۆكه‌ى مينيسوتا ئامۆژگارى هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێويستيان به گريانه بگريێين بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئازار و ماندووبوون و ئه‌و په‌ستانه‌ى له‌سه‌ريانه كه‌مبێته‌وه و دڵ و ده‌روونيان ئارام ببێته‌وه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى فرمێسك رشتن، رێژه‌ى هه‌ستكردن به نيگه‌ران و دڵه‌ڕاوكێ و تووڕه‌بون %88.8 كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌ى قوڵ له كاتى گرياندا به هه‌مان شێوه كاريگه‌رى له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ى راده‌ى نيگه‌رانى ده‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ه