جيهان چاوى له كۆنگره‌ى ئاسايشى ميونخه
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى سياسى و سه‌ربازى به‌شدارييان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
دۆسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كه بوونه‌ته جێى بايه‌خى رايگشتى جيهان له كۆنگره‌ى ئاسايشى ميونخ ده‌خرێنه به‌ر باس.
باسى هه‌ريه‌ك له دۆسييه‌كانى سياسه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ و ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه ده‌بن.
له كۆنگره‌كه‌دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پينس و ده‌يان كه‌سايه‌تى سياسى و لێكۆڵه‌ر و شاره‌زاى جيهان به‌شدارى بكه‌ن.
به‌شداران زياتر له 500 كه‌س ده‌بن و له هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى سياسى و سه‌ربازى به‌شدارييان كردووه.
به‌شدارانى كۆنگره‌كه ئه‌مڕۆ 17ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 ده‌ست به تاوتوێكردنى دۆسييه‌كان ده‌كه‌ن.
.jpg)
دۆسييه‌كان ئه‌گه‌رچى به‌شێكيان له كۆنگره‌كانى پێشوودا خراونه‌ته به‌ر باس، به‌ڵام ئه‌مساڵ به گوێره‌ى ده‌رهاويشته و گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى سياسه‌ت له جيهاندا جارێكى ديكه تاوتوێده‌كرێنه‌وه.
تاوتوێكردنى دۆسيه‌ى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا و زيادبوونى رێژه‌ى هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو، هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مريكا و زيادبوونى نيشانه‌ى پرسيار له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا، ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى شه‌ڕى بازرگانى له جيهاندا، هه‌ماهه‌نگى له ناو په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌خرێنه به‌رباس.
باس‌وخواسى هه‌ڵوێستى ترامپ له باره‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌كرێت، كه پێشتر رايگه‌ياندبوو، ئه‌و په‌يمانه كۆن بووه و ئه‌وه‌ش هه‌ندێك گومانى له‌سه‌ر سياسه‌تى ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر په‌يمانه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه.
هاتنه ئاراى ئه‌و گومانانه له كاتێكدايه كه سياسه‌تى ترامپ له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ رووسيا روون نييه.
ئه‌و روون نه‌بوونه سه‌ريكێشاوه بۆ درووستبوونى مه‌ترسى له لاى زۆرێك له وڵاتانى ئه‌وروپايى.
وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌مساڵ زۆرتر له ساڵانى رابردوو بايه‌خ به پرسى ئاسايشى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ده‌ن و ئه‌وه دۆسيه‌يه‌ش باڵى كێشاوه به‌سه‌ر كۆى كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌دا.
له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵدا داخوازى به‌شداربوون به راده‌يه‌كى به‌رچاو زياديكردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه ئاماژه‌يان پێكردووه و به خاڵى گرنگى كۆنگره‌كه‌ى ده‌زانن.

له باره‌ى كۆنگره‌كه‌وه كه 3 رۆژ ده‌خايه‌نێت ڤۆلڤگانگ ئيشنگه‌ر له 13ى شوباتدا پوخته‌يه‌كى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كاره‌كانى ئه‌مساڵ روونكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ژماره‌ى به‌شداربووان كرد.
به‌شدارانى كۆنگره‌كه پێكهاتوون له 47 وه‌زيرى ده‌ره‌وه، 30 وه‌زيرى به‌رگرى، 90 په‌رله‌مانتار و هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتانى ئۆكرانيا، پۆڵه‌ندا، ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنيو گوتيريچ، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ڤێدريكا موگرينى، ئه‌منيدارى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى به‌شدارن، له هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و شاندێكى سياسى و سه‌ربازى به‌شدارى كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌دا، ئيشينگه‌ر رايگه‌ياند، "ته‌نيا كه‌س و لايه‌نێك كه داوه‌تمان نه‌كردوون، كۆرياى باكوور بووه. هێشتا ئازايه‌تى ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستنه‌هێناوه بانگهێشتيان بكه‌ين".
له‌وانه‌ى بانگهێشتكراوون، سه‌رنجى زۆرتر له‌سه‌ر شاندى ئه‌مريكايه، كه پێكهاتووه له جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پينس و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له باره‌ى سياسه‌تى ئه‌مريكاوه وته‌يه‌ك پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانى به‌شداريكردنى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيمس ماتيس و راوێژكارى ئا ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا مايك فلين ده‌كرێت. له كۆنگرێسيش سيناتۆرى كۆمارييه‌كان جۆن مه‌كين به‌شدارى ده‌كات.
له به‌شداريكردنى ئه‌مريكاييه‌كاندا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت، قسه‌ى زۆرتر له‌سه‌ر روانگه‌ى حكومه‌تى ئه‌مريكا له باره‌ى پرسه هه‌ستياره‌كانه‌وه بكرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئيشنگه‌ر پێشبينيكردووه، نوێنه‌رانى ئه‌مريكا له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه به‌رگرى له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌كه‌ن و داواش له ئه‌وروپاييه‌كان ده‌كه‌ن پابه‌ندى زياترى پێدانى پاره و كۆمه‌كى سه‌ربازى بن و په‌يامى خۆيان له كۆنگره‌ى ميونخ ده‌گه‌يه‌نن.
هه‌ر له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى ميونخدا بڕياره ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كانى ئه‌ڵمان به‌شدارى بكه‌ن.
به‌شدارى مێركڵ به راى چاودێران قورسايى تايبه‌تى هه‌يه، چونكه سياسه‌تى هاوسه‌نگ و نه‌گۆڕى مێركڵ هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ سياسه‌تى ترامپ راده‌گرێت، كه بڕواى به‌وه‌يه پێش هه‌موو شت ئه‌مريكايه.
"پێش هه‌موو شتێك ئه‌مريكا" ئه‌و درووشمه‌يه كه دۆناڵد ترامپ له ميانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا به‌كارى هێنا و به‌وه‌ش رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر له ئاستى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بوويه‌وه.
له باره‌ى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، ڤولڤگانگ ئيشنگر رايگه‌ياند، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆنگره‌ى ميونخ روونكردنه‌وه‌ى به‌هاى په‌يوه‌ستبوونه به يه‌كێتى ئه‌وروپا و درووستكردنى هێزێكه بۆ به‌رگريكردن له به‌رامبه‌ر حكومه‌تى نوێى ئه‌مريكا.
له باره‌ى ئه‌مريكاوه ئيشنگر گوتى: ئه‌گه‌ر رێگه‌ى بيركردنه‌وه‌ى ترامپ بگيرێته‌به‌ر، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌بێت، به تايبه‌تى سياسه‌تى ترامپ له باره‌ى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سياسه‌ته‌ى ترامپ كه پيرۆزبايى له بريتانيا كرد و داوايكرد، وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپايى رێگه‌ى بريتانيا بگرنه به‌ر و له يه‌كێتييه‌كه ده‌ربچن.
ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نيا پرسى كۆنگره‌ى ميونخ نييه، به‌ڵكو هه‌ريه‌ك له دۆسيه‌ى ململانێ و كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى جيهان له‌وانه سووريا و يه‌مه‌ن و ئۆكرانيا ده‌خرێنه به‌رباس.
باسى سياسه‌تى رووسيا و مه‌ترسييه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى تيرۆريش ده‌كرێت.
ده‌كرێت ئه‌و فره دۆسييانه به بێ پێشينه له ته‌وه‌رى گفتوگۆكانى كۆنگره‌ى ميونخ هه‌ژمار بكرێن، كه له 1963ه‌وه وه‌ك ديدارێكى نا ره‌سمى له نێوان هاوبه‌شه ئه‌ڵمانى و ئه‌مريكاييه‌كان ده‌ستيپێكرد.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله.
ئ.ه