وه‌رگێڕه هه‌ولێرییه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بناسه
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بوو

K24 - هه‌ولێر:
له ساڵی 2005ه‌وه، د. ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، وه‌ك وه‌رگێڕی زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، بۆ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆشكی سپی، كار ده‌كات.
د. ئه‌حمه‌د له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی به‌ناوبانگی هه‌ولێره و فه‌رهادییه، له ته‌واوی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌بێت، كه پێویستییان به وه‌رگێڕی زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌بێت بۆ ئینگلیزی.
هه‌ر كاتێكیش مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكای كردبێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك كۆببێته‌وه، ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، وه‌ك وه‌رگێڕی كۆشكی سپی وه‌رگێڕانی كردووه و ئاماده بووه.
ئه‌حمه‌د فه‌رهادی له ساڵی 1979 به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، دواتر و له ساڵی 1988، به‌شی زمانه‌وانی زانكۆی ئیدنبه‌ره‌ی له شانشینی یه‌كگرتوو خوێندووه.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، له ئه‌مه‌ریكایه و ساڵی 1990یش له زانكۆی میشیگان بڕوانامه دكتۆرا له زمانه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه.
پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، كه ئێستا له 70 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدایه، وه‌ك مامۆستا له زانكۆی نیویۆرك، وانه‌ی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خوێندنی ئیسلامی، ده‌ڵێته‌وه.
له ساڵی 1995یش، خه‌ڵاتی باشترین مامۆستای له وانه گوتنه‌وه له زانكۆی نیویۆرك پێبه‌خشراوه، ئه‌ویش به ده‌نگدانی نهێنی له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، هه‌ڵبژێردراوه.
جیا له زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌ددین و سلێمانی، له‌ناوخۆی كوردستان، له زانكۆكانی پرینستۆن، كۆلۆمبیا، میدڵبیوری كۆلێژ له ئه‌مه‌ریكا، مامۆستا بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)