تره‌مپ: "سه‌يرى كه‌ن شه‌وى رابردوو چى له سويد روويدا".. هيچ
جگه له گه‌رده‌لوولێكى بهفراوى كه باكوورى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ، شه‌وى شه‌ممه له وتارێكدا كه له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى پێشكه‌شيكرد، گوتى: "پێشوازيكردن له په‌نابه‌ران پرسێكى مه‌ترسيداره به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى سويد كه پێشوازى له په‌نابه‌ران ده‌كات ببينن شه‌وى رابردوو چى تێدا روويدا"، ئه‌مه له كاتێكدايه شه‌وى هه‌ينى هيچ رووداوێك له سويد رووينه‌داوه جگه له گه‌رده‌لوولێكى بهفراوى كه باكوورى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ته‌وه.
تره‌مپ به هه‌ڵچوونه‌وه له فلۆريدا به‌رگرى له سياسه‌تى نه‌يارێتى په‌نابه‌ران ده‌كرد و ده‌يوت: "سه‌ير بكه‌ن بزانن چى له ئه‌ڵمانيا روويدا سه‌يرى سويد بكه‌ن شه‌وى هه‌ينى چى روويدا له‌وێ.. كێ بڕوا به‌وه ده‌كات، ئه‌وان پێشوازييان له ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌نابه‌ران كرد و ئێستاش كێشه‌يان بۆ درووست بووه و مه‌ترسييان رووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه".
ئه‌و زانيارييه هه‌ڵه‌يه‌ى تره‌مپ له باره‌ى سوويدهوه بووه‌ته جێى گاڵته‌پێكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سويد و هه‌ر زوو هاشتاگێك به ناوى شه‌وى رابردوو له سويد (#LastNightInSweden ) درووستكرا و تێيدا به‌كارهێنه‌ران هه‌ريه‌ك به جۆرێك ره‌خنه‌يان له تره‌مپ گرتووه و گاڵته‌يان پێكردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى سويد، كارل پيلت، له جريوه‌يه‌كدا نووسيويه‌تى: "سويد؟ سويد و ده‌ستدرێژى؟.. ئه‌وه چى كێشاوه؟".
ئه‌وه يه‌كه‌مجار نييه به‌رپرسانى ئيداره‌ى تره‌مپ باس له هێرشى تيرۆريستيى بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ى روويدابێت.
پێشتريش كيليان كونواى، راوێژكارى تره‌مپ باسى به "قه‌سابخانه‌ى بولينگ گرين" به بێ ئه‌وه‌ى رووداوێك به‌و ناونيشانه روويدابێت و ئه‌وه‌ى هه‌بوو پرۆسه‌ى ده‌ستگيركردنى دوو عێراقى بوو، كه له 2011 ويستبوويان چه‌ك و پاره بۆ قاعيده بگوازنه‌وه.
هه‌روه‌ها شون سپنسر، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، له هه‌فته‌يه‌كدا 3 جار باسى له په‌لامارێك كرد له ئه‌تلانتا، ئه‌مه له كاتێكدا بوو په‌لاماره‌كه له ئورلاندۆى فلۆريدا روويدابوو.
Just to reiterate: There was NO terror incident in Sweden last night.
— Steve Kopack (@SteveKopack) ١٩ فبراير، ٢٠١٧
But Fox talked about Sweden last night. pic.twitter.com/XtcC4PRiNU