باڵيۆزى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گيانى له‌ده‌ستدا
چۆركين له ته‌مه‌نى 65 ساڵيدا ئه‌مڕۆ له نيويۆرك كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، باڵيۆزى هه‌ميشه‌يى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ڤيتالى چۆركين له نيويۆرك كۆچى دواييكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى چۆركين كردووه.
سبه‌ى 21ى شوبات يادى له‌دايكبوونى چۆركين بوو، ئه‌و به‌ر له رۆژێك له چوونه ناو 65ـه‌مين ساڵى ته‌مه‌نييه‌وه كۆچى دواييكرد.
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى رووسيا له 1992ه‌وه له وزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته كار ده‌كات و له ماوه‌ى ساڵانى 1994-1998 كراوه‌ته باڵيۆزى رووسيا له به‌لجيكا و هه‌روه‌ها بووه‌ته نوێنه‌رى رووسيا له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى.
چۆركين له 21ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1952 له مۆسكۆ له‌دايكبووه و له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا زانكۆى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى له مۆسكۆ ته‌واو كردووه.