ده‌ستگیرانه‌كه‌ی وه‌زیر به رووتی ده‌ركه‌وتووه
وه‌زیر سوێند ده‌خوات و ئه‌ویش هاوشانی سه‌رۆك وه‌ستاوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، پیاوێكه باش ده‌زانێت چی ده‌كات، ده‌ستگیرانه شۆخه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له ئۆفیسه هێلكه‌ییه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماند.
له‌وكاته‌دا سه‌رۆك تره‌مپ به وردی ته‌ماشای ستیڤن منوچین ده‌كات كه سوێند ده‌خوات، له ته‌نیشتیشی ئه‌كته‌ری سكوتله‌ندی و ده‌ستگیرانی وه‌زیری نوێ ( لویز لینتۆن) ی ته‌مه‌ن 35 ساڵان وه‌ستاوه، كه له فیلمێكدا به ناوی Intruder نزیكه‌ی هه‌موو جه‌سته‌ی به رووتی ده‌رخستووه.
ناوبانگی لویز كه له پێناو وێنه‌گرتنی گرته‌ی وروژێنه‌ری كاتی خۆشتنی له حه‌مام و موماره‌سه‌ی سێكسی تا راده‌یه‌ك باش نییه، ساڵی رابردووش دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌فریقا به كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی قورس‌دا تێپه‌ریبوو گوتبووی" ئه‌وه‌ی كردووه‌مه مه‌ترسیداره و له یاده‌وره‌یمدا ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره سكوتله‌ندییه هه‌ندێك رۆڵی مامناوه‌ندی له‌و فیلمه‌دا هه‌یه و هاوشانی (تۆم كرووز) و (رۆبه‌رت ریدفۆرد) ده‌ركه‌وتووه و له رێگه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگ په‌یدابكات.

به‌ڵام منوچین ته‌مه‌نی 54 ساڵه و خاوه‌نی سامانێكی 400 ملیۆن دۆلارییه، یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یه پۆستی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ده‌گرێته ده‌ست، به‌رهه‌مهێنێكی سینه‌مایش بووه و به‌هۆی كاره‌كانی له وۆڵ ستریت له‌كاتی قه‌یرانی دارایی ساڵی 2008 ره‌خنه‌ی زۆری لێگیرابوو.
بۆیه خۆیشی دوو دڵ بووه له‌وه‌ی بتوانێت پۆستێكی گرنگ و كاریگه‌ری له‌و شێوه‌یه له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ به ئه‌ستۆبگرێت.
هاوسه‌ره جوانه‌كه‌ی داهاتووی شانبه‌شانی موبی موزیسیانی پاڵه‌وانی فیلمی Intruder كه یه‌كێكه له‌و فیلمانه‌ی ساڵی 2006 بڵاوكرایه‌وه، له ئۆڤاڵ ئۆفیس كتێبی پیرۆزی بۆ منوچین هه‌ڵگرتبوو تا سوێندی ده‌ستووری له‌سه‌ر بخوات ، له كاتێكدا تره‌مپ و كۆمارییه‌كانی دیكه‌ی كۆنگرێس به پێچ و په‌نا داراییه‌كانیشی ده‌زانن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)