ناوچەیەكی دیكەی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركرا
ھێزەكانی عێراق لە فڕۆكەخانەی مووسڵ نزیك بوونەتەوە
K24 - ھەولێر
شانەی راگەیاندنی جەنگی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی ئەلبوسێف و کوژرانی ژمارەیەک چەکداری داعشی لە رۆژئاوای مووسڵ راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەرپەرچدانەوەی خێرا توانیویانە ناوچەی ئەلبوسێف لە رۆژئاوای مووسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی ئەلبوسێف، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندراوەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا سوپای عێراق رایگەیاند، ھێزەكانیان لە فڕۆكەخانەی مووسڵ نزیك بوونەتەوە.
رۆژی 19 شوباتی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ راگەیاند، تاوەکو ئێستاش هێزە عێراقییەکان توانیویانە چەند ناوچەیەک کۆنترۆڵ بکەنەوە.