سه‌در ئاشتده‌بێته‌وه
موقته‌دا سه‌در بۆ عێراقی پاش داعش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پرۆژه‌یه‌كی نوێی بۆ عێراقی دوای داعش ئاماده‌كردووه و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی نووسینگه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی جدی و كرده‌یی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتووه و ئاماژه‌ی به ده‌ركردنی هه‌موو هێزه بیانییه‌كان كردووه وحه‌شدی شه‌عبیشی په‌راوێزخستووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی موقته‌دا سه‌در له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ناو ماڵی شیعه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی عێراق، پێش دوو مانگ له لایه‌ن عه‌مار ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه راگه‌یێنرا و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ویش بۆ عێراقی دوای داعش بوو.
له بهندهكهنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌دردا وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای نه‌مانی داعش هه‌موو سنووره‌كانی خاكی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراق و پاسه‌وانی سنوور كۆنترۆڵبكرێت، هه‌موو ئه‌و هێزه سه‌ربازییه بیانیانه‌شی له خاكی عێراقدان بكرێنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق پارێزراوبێت.
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون بۆ رۆڵی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی نییه و داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كات، چه‌ك له ده‌ست گروپه‌كان كۆبكرێته‌وه و له رێگه‌ی شێوازێكی روون و ئاشكراوه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سوپا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێزی جیهاد و به‌رگری گروپه‌كان بگیرێت.
هه‌روه‌ها كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی به فه‌رمی په‌یوه‌ستی ئه‌و هێزانه نه‌كراون و به‌ڵام حورمه‌ت و هه‌یبه‌تی ئه‌و هێزه ئه‌منیانه بپارێزرێت.
له پرۆژه‌كه‌ی سه‌دردا داواكراوه، باره‌گای هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان دابخرێت و بكرێنه ناوه‌ندی رووناكبیری و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ست بكرێن به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
سه‌در داوای ئه‌وه‌شیكردووه، دادگاكان ئه‌ركی لێپرسینه‌وه‌ی هاوكارانی داعش له ئه‌ستۆبگرن و سندوقێكی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ پاڵپشتیكردنی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگ درووست بكرێت و به‌و پاره‌یه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
له رووی سیاسیشه‌وه سه‌در داواده‌كات، پێویسته گفتوگۆی كراوه و چڕوپر بۆ ئاشبوونهوهی نیشتیمانی ئه‌نجام بدرێت و ته‌نهاش په‌یوه‌ست نه‌بێت به توێژێكی سیاسی دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكو گفتوگۆیه‌ك بێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی میللی و نیشتیمانی و هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌ب و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌خۆبگرێت.
له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌دردا ته‌ئكید له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی جدی و كرده‌یی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، وه‌ك له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه له پێناو گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێكی به‌سوود بۆ ره‌وشی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به ئامانجی پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عێراق.