كچێكی ئه‌مریكی به دوای كوڕێكی كه‌لاریدا ده‌گه‌ڕێت
له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن و ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌كتری
K24 – هه‌ولێر:
ساڵی 2014 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له خوار شاری كه‌لاره‌وه و له جه‌له‌ولا و ته‌واوی سنووری خاكی كوردستان ئاگرده‌باری، كچێكی ئه‌مریكی عاشقی كورێكی گه‌رمیانی ده‌بێت و دێته كه‌لار و پێكه‌وه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و كچه ئه‌مریكی و كوره كه‌لارییه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه درووست ده‌بێت و سه‌رنجام ئه‌و كوڕه كه‌لارییه به ناوی (هه‌ردی زه‌نگه‌نه) داوا له كچه ئه‌مریكییه‌كه به ناوی (كاسی فێرسكۆ) ده‌كات بێته كوردستان.
كاسی خه‌ڵكی شاری سه‌ندیاگۆی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكایه و عه‌شقی هه‌ردی وایلێده‌كات ملی رێگا بگرێته‌به‌ر و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه گه‌رمیانییه تیكیت و پێداویستییه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له مانگی 10 ی ساڵی 2014 له ریگای فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه دێته كوردستان و ده‌گاته لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له شاری كه‌لار.
كاسی ده‌ڵێت" دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له هاوسه‌رگیرییان، ئه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ستیكردووه به مامه‌ڵه‌كردنی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردی هاوسه‌ری بباته ئه‌مریكا، دواجار كاره‌كان ته‌واو ده‌كات و دوای زیاتر له دوو ساڵ چاوه‌ڕوانی، له مانگی 12/2016 هه‌ردی بانگهێشتی ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌ویش ده‌چێته ئه‌و وڵاته".
به‌ڵام به قسه‌ی كاسی، هه‌ردی هه‌ر ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك له ماڵه‌وه بووه و دوای هه‌فته‌یه‌ك ماڵی جێهێشتووه، له‌وكاته‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سۆراخی بكات و هه‌واڵێكی بزانێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هه‌ردی گوتوویه‌تی" من له ماڵ ده‌رچووم و دوو مانگی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".

هه‌ر بۆیه ئێستا ئه‌و ژنه ئه‌مریكییه هانای هێناوه‌ته‌به‌ر كوردستان24 و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌واڵێكی هه‌ردی زه‌نگه‌نه‌ی هاوسه‌ری بزانێت.
كاسی خۆی زانیاری و وێنه‌كانی خۆی و هه‌ردی هاوسه‌ری ناردووه و چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی باسكردووه و هێشتا له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دایه، هه‌واڵێكی له هه‌ردییه‌وه ده‌ستبكه‌وێت.
راپۆرت: كوردستان24
واشنتۆن