دووپشك و جاڵجاڵۆكه ده‌رخواردی منداڵه‌كانی ده‌دات
ئه‌نجلینا جولی له پێناو په‌نابه‌ران و قوربانیانی جه‌نگدا منداڵه‌كانی فێری خواردنی مێرووه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریكی (ئه‌نجلینا جولی) توانای خۆی له درووستكردنی خۆراكی كه‌مبۆدی نمایش ده‌كات و خواردنی دووپشك و جاڵجاڵۆكه و مێرووه جۆراوجۆره‌كان ده‌داته منداڵه‌كانی و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ره‌وشی ئاواره و قوربانییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بیربهێنێته‌وه.
یه‌ڵدا حه‌كیم رۆژنامه‌وانی بریتانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ جولی ئه‌نجامداوه و له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره ته‌مه‌ن 41 ساڵه ده‌ڵێت:" ده‌مه‌وێت منداڵه‌كانم (شیلوه و فیفان و نوكس) فێری ئه‌وه‌بكه‌م، چۆن خۆیان له هه‌ندێك به‌شی ژه‌هراوی دووپشك رزگاربكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بیبرژێنن، بیرۆكه‌ی خواردنی مێرووه‌كان وه‌ك هه‌وڵێكی قوربانیانی ململانێ چه‌كداری و جه‌نگه‌كان ده‌ركه‌وت، ئه‌وان به‌هۆی خواردنی ئه‌و جۆره مێروو و جانه‌وه‌رانه‌وه توانییان له ژیاندا بمێننه‌وه و له برسا نه‌مرن.
جولی له‌و دیداره‌دا گوتوویه‌تی" پێشتر نه‌مده‌زانی ئه‌و خواردنه درووست بكه‌م، به‌ڵام كه یه‌كه‌مجار چووه‌مه كه‌مبۆدیا، تاقیمكرده‌وه و فێربووم، تا ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ی بیانبرژێنم و بتوانم جاڵجاڵۆكه بخۆم".
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا جولی (شیلوه) هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دووپشك بخوات و پێیده‌ڵێت" مه‌ترسه و بیخۆ وه‌ك چپسی په‌تاته وشكه".
جولی ته‌نها به‌وه‌نده ناوه‌ستێت و یه‌ڵدای رۆژنامه‌نووسیش هانده‌دات تا ئه‌و خواردنه تاقیبكاته‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌و خواردنه زۆر خۆشه و ئه‌گه‌ر بیخۆیت سه‌رسامی منت به‌و خۆراكه بۆ روونده‌بێته‌وه".
ئه‌نجلینا جولی باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوكانه و گرنگی به كاروباری ئاواره‌كان و قوربانیانی جه‌نگ ده‌دات، یه‌كه‌م گه‌شتی مرۆیی پێش 14 ساڵ ئه‌نجامداو چووه وڵاتی كه‌مبۆدیا، له‌وێش وه‌ك هه‌ژاره‌كان ژیا و ئه‌زموونێكی جوانی تێپه‌ڕاند و چالاكییه‌كانی له بواری كاری خۆبه‌خشی و مرۆیی ده‌ستپێكرد.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مریكییه ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانیشی هانبدات ئه‌زموونه‌كانی ژیانی ئه‌و فێربن، تا تاڵاوی ژیانی ئه‌وانه هه‌ست پێبكه‌ن كه جه‌نگ و هه‌ژاری هاڕيونی.