سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان هاوسه‌ره‌كه‌ى كرده جێگرى خۆى
سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، ئيلهام عه‌لييڤ، هاوسه‌ره‌كه‌ى ميهره‌بان عه‌لييڤاى كرده جێگرى خۆى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، ئيلهام عه‌لييڤ، هاوسه‌ره‌كه‌ى ميهره‌بان عه‌لييڤاى كرده جێگرى خۆى.

به گوێره‌ى راپۆرتى نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، ميهره‌بان عه‌لييڤا بووه‌ته جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار.
ئيلهام عه‌لييڤ ئه‌و بڕياره‌ى له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد.

له وته‌يه‌كدا، عه‌لييڤ، رايگه‌ياند، ميهره‌بان عه‌لييڤا چه‌ند ساڵێكه رۆڵێكى چالاكى سياسى و رۆشنبيرى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌بووه. به گشتى چالاكى جۆراوجۆرى به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامداوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه وه‌ك جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنيشانكرا.
سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گوتيشى: ميهره‌بان خاوه‌نى به‌هره و شاره‌زايى و بنه‌ماى كاركردن و هه‌ست و سۆزى مرۆڤانه‌يه و پيشه‌ييانه كار ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: ميهره‌بان جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئازه‌ربايجانى فه‌رمانڕه‌وايه كه 700 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌يه.
ئيلهام عه‌لييڤ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ميهره‌بانى هاوسه‌رى له پێناو به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئازه‌ربايجان له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تييدا كاريكردووه و هه‌وڵى به‌ره‌وپێشبردنى رۆشنبيرى وڵاتى داوه و سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌ى رێكخستنى رووداوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى كردووه وه‌ك پێشبڕكێى گۆرانى ئه‌وروپى بۆ ساڵى 2012 و سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌ى رێكخستنى خولى يارييه ئيسلامييه‌كان.
به گوێره‌ى ده‌ستوورى ئازه‌ربايجان، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كاتى سه‌رۆك كۆمار به ته‌واوى پياده بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك كۆمار نه‌يتوانى ئه‌ركه‌كانى خۆى راپه‌ڕێنێت.
له ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى رابردوودا، راپرسى بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستوورى ئازه‌ربايجان ئه‌نجامدراو يه‌كێك له گۆڕانكارييه‌كان زيادكردنى ماوه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆك بوو له 5 ساڵه‌وه بۆ 7 ساڵ و زيادكردنى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كه به به‌تاڵى مابوويه‌وه تا ميهره‌بانى هاوسه‌رى سه‌رۆك بۆى ده‌ستنيشانكرا.
