"په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ په‌نابه‌ران"
ناوچه‌یه‌كی كه‌نه‌دا بۆ پێشوازی په‌نابه‌ران بڕیارێكی گرنگ ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری مۆنتریاڵ له هه‌رێمی كیپیكی رۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا، به كۆی ده‌نگ بڕیاریانداوه، شاره‌كه‌یان "په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن".
دنیس مودێر شاره‌داری مۆنتریاڵ رۆژی سێ شه‌ممه 21/2/2017 رایگه‌یاند" هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له ئه‌مریكاوه دێنه ناو سنووره‌كانی كه‌نه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایشیان پێنه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره پێشوازی ده‌كرێن و به‌خێربێن".
مودێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئه‌م كاره ته‌نها سیمبوولی نییه، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌یه گیریانخواردووه و رووده‌كه‌نه شاره‌كه‌مان".
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی مۆنتریاڵ، ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوتوێكردووه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و دێنه سنووره‌كانی هه‌رێمی كیپیك له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گیریانخواردووه و له ته‌نگژه‌دان.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا 20 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه سه‌ر به مسوڵمانه‌كانی ناوچه‌ی مۆنتریاڵ و ده‌وروبه‌رین، هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌یان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران ده‌ستپێكردووه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی وڵاتینامه‌ی ئه‌و 7 وڵاته‌یان هه‌یه كه له بڕیاره راگیراوه‌كه‌ی تره‌مپدا رێگه‌ی چوونه ئه‌مریكایان لێگیرابوو.