فڕۆكەكانی ئیسرائیل سوپای سوریا بۆردومان دەكەن

ھێشتا لە بارەی زیانەكانی ئەم ھێرشە ھیچ راپۆرتێك بڵاو نەكراوەتەوە

K24 - ھەولێر

فڕۆكەیەكی سەربازی ئیسرائیل  ھێزەكانی حكومەتی سوریا لە نزیك دیمەشقی پایتەخت بۆردومان دەكات.

میدیاكانی روسیا لە زاری سەرچاوە سەربازییەكانی سوریا بڵاویان كردەوە ئامانجی ھێڕشی فڕۆكەی ئیسرائیل ناوچەی جارد نەلھەلە لە چیای قەلەمۆن لە نزیك سنووری لوبنان بووە.

ھێشتا لە بارەی زیانەكانی ئەم ھێرشە ھیچ راپۆرتێك بڵاو نەكراوەتەوە.

مانگێك بەر لە ئێستا فڕۆكەكانی ئیسرائیلی فڕۆكەخانەیەكەی سەربازییان لە نزیك دیمەشقی  پایتەخت بۆردومان كرد.

لە سەرەتای ئەم مانگە كۆپتەرێكی ئیسرائیلی تەقە لە ھیزەكانی حكومەتی سوریا لە پاریزگای قونیترا لە باشووری سوریا كرد.

ھەر بەرەبایانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئیسرائیل بە نزمی لە ئاسمانی شاری " بعلبك" و دەوروبەری سوڕانەوە.

JS