9 عێراقی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنێكی ئه‌ڵمانی
دادگاییكردنیان ده‌ستیپێكردووه
K24 هه‌ولێر:
له‌گه‌ل ئه‌و لێشاوه په‌نابه‌ره‌ی كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 گه‌یشتوونه‌ته ئۆستریا (نه‌مسا) و له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی 2016 دا، ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر ژنیكی ئه‌ڵمانی.
ئه‌مه چیرۆكی 9 هاووڵاتی عێراقی په‌نابه‌ری ئۆستریا (نه‌مسا) یه و رۆژی سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 21/2/2017 دادگای ڤییه‌نا یه‌كه‌م دانیشتنی بۆ گوێگرتن له تۆمه‌تباران و قوربانییه‌كه‌ی ئه‌و كه‌یسه به‌ڕێوه‌بردووه.
ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانییه ناوی "سابین"ه‌و مامۆستایه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێیدا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی سه‌ری ساڵ چووه‌ته ئه‌ڵمانیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م دادگادا باسیكردووه" ئه‌و شه‌وه سه‌رمه‌ست بووه و ئه‌و 9 عێراقییه‌ش بردوویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌پارتمانه‌كه‌ی خۆیان و به هه‌ر 9 كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ری".
.jpg)
ئه‌و 9 هاووڵاتییه عێراقییه كه هه‌موویان نازناوه‌كانیان "الجبوری" یه، له‌به‌رده‌م دادگاكه‌ی ڤییه‌نادا نكۆڵییان له‌و كاره كردووه و گوتوویانه" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خانمه ئه‌ڵمانییه".
.jpg)
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆستریایی( نه‌مسا) هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوون و له رێگه‌ی پشكنینی (DNA) تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و عێراقییانه‌دا ساغكردووه‌ته‌وه، له‌و پشكنینه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر 9 كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته ژنه‌كه.
تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 22 تا 45 ساڵیدایه و له میدیا ئه‌وروپییه‌كاندا ناوی هه‌شت كه‌سیان ئاشكراكراوه.
.jpg)
عه‌لاء جبوری، سه‌باح جبوری ، محه‌مه‌د جبوری ، نائیل جبوری ، مه‌روان جبوری ، حه‌یده‌ر جبوری، مسته‌فا جبوری، نزار جبوری ناوی هه‌شت له‌و تۆمه‌تبارانه‌یه كه هێشتا كه‌یسه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستی دادگای ڤییه‌نادایه و هێشتا دوابریار له چاره‌نووسیان نه‌دراوه.