هه‌ر ئێستا ئه‌م چوار به‌رنامه‌یه له مۆبایله‌كه‌ت ره‌ش بكه‌وه
بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خاوی مۆبایله‌كه‌ته‌وه گیرتخواردووه، یاخود مۆبایله‌كه‌ت به خێرایی پێویست كارناكات، یاخود بارگاوی پاترییه‌كه‌ی زووتر ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وا پێویسته چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك "ئه‌پێك" له مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر هه‌ن، ره‌شییان بكه‌یته‌وه.
هه‌ندێك به‌رنامه‌ی ناپێویست هه‌ن بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، كه جگه له جێگه‌گرتن له ناومۆبایل و دابه‌زاندنی بارگاوی مۆبایل، كارێكی پێویست و ئه‌وتۆ ناكه‌ن، بۆیه زووتر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستپێبكه و ئه‌و جۆره ئه‌پ و به‌رنامانه رهشبكهوه.
1- ئه‌و ئه‌پانه‌ی كه ده‌گوترێت پارێزه‌ری میمۆری و یادگان RAM:
ئه‌و به‌رنامانه به شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستییان پێ بكه‌ین، به‌مه‌ش به‌شێك له خێرایی پرۆسیسه‌ر و ته‌نانه‌ت بارگاوی پاترییهكهش ده‌بات، واتا به‌رنامه‌كه له به‌رچاو نییه و كاریش ده‌كات.
2- ئه‌پی Clean Master ياخود ئه‌په هاوشێوه‌كان:
ئه‌و به‌رنامانه كارییان پاككردنه‌وه‌ی مۆبایله له فایلی زیاده، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، ئه‌وا ئه‌و فایلانه ره‌شده‌كاته‌وه، كه پێیان ده‌گوترێت فایله كاتییه‌كان، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌پێك بۆ ئه‌و كاره دابنێیت، ده‌توانیت خۆت بچیت له به‌شی "فایله كاتییه‌كان" ئه‌و فایله زیادانه ره‌ش بكه‌یه‌وه، به‌تایبه‌تیش له سیسته‌می ئه‌ندرۆید.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كیش له ئه‌ندرۆید، ده‌توانت له به‌شی سێتینگ یاخود اعدادات، كلێر كاش "Clear Cache"، بكه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی فایله زیاده كاتییه‌كان ره‌ش بكه‌یته‌وه، كه هه‌ندێكجاریش پێیان ده‌گوترێت "Recent".
3- ئه‌په دژه ڤایرۆسه‌كان:
ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڕه‌شانه نیگه‌رانی كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌ن و ده‌ته‌وێت به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌كاربهێنی، ئه‌وا هیچ پێویست ناكات بۆ پاراستنی په‌نا ببه‌یته به‌ر به‌رنامه‌كانی ئه‌نتیی ڤایرۆس، چونكه سیسته‌می ئه‌ندرۆید خۆی پارێزگاری له‌خۆی ده‌كات له‌كاتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا و گووگڵیش ته‌واوی ئه‌و ئه‌پانه له گووگڵ ستۆر ره‌شده‌كاته‌وه، كه زیانییان بۆ ئامێره‌كان هه‌یه.
سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌م شێوه‌یه كارده‌كات و به‌رنامه خراپه‌كان ره‌شده‌كاته‌وه، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت، كه به‌كارهێنه‌ر خۆی ئه‌په‌كه به جۆری فایلی "APK"، راسته‌وخۆ له ئینته‌رنیت بۆ ناو مۆبایل داونلۆد ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌و حاڵه‌ته‌شدا، سیسته‌می مۆبایله‌كه له دیارنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئه‌په‌كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
4- پارێزه‌ری پاتری "Battery savers"
كاری ئه‌و جۆره ئه‌پانه، پاراستنی پاتری مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه، به‌ڵام له راستیدا جگه له "درۆیه‌كی" بازاڕی هیچی دیكه نییه، ئه‌و ئه‌په ره‌نگه له‌لایه‌ن زۆرێك له سیسته‌مه‌كانی سه‌پۆرت و پاڵپشتی نه‌كرێت، كه‌وایه ئه‌و جۆره ئه‌پانه، نه‌ك هه‌ر پاتری و بارگاوی مۆبایل ناپارێزن، به‌ڵكو بهفیڕۆشی ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات ره‌شییان بكه‌یه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌ندرۆید بیت - RT