سێڵفی تاوانێك ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی تورك، به‌ناوی ئالجین گوروت، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی، سه‌رقاڵی گه‌ڕان بوون به سوارى كه‌شتییه‌ك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئیستانبول، به شێوازێكی سه‌یر دزی لێده‌كرێت.
ئه‌و كچه له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میوانه‌كانی، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك، وێنه‌یه‌كی سێڵفی ده‌گرێت، ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ش له وێنه‌كه ده‌رده‌چێت، كه جانتا تایبه‌ته‌كه‌ی ئالجین ده‌كاته‌وه و جانتای پاره‌كانی ده‌بات، به‌هۆی وێنه‌كه‌ش، كه جلوبه‌رگی "تۆمه‌تباره‌كه" ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامده‌ره‌كه ئاشكرا ده‌بێت و راده‌ستی پۆلیس ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه هه‌ست ده‌كات، جانتای پاره‌كانی نه‌ماوه، سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی ده‌كات كه وێنه‌كانی پێگرتووه، له یه‌كێك له وێنه‌كانی ده‌ستی گه‌نجێك ده‌رچووه، كه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی جانتاكه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش یارمه‌تییه‌كی باشی ئه‌وانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كه ئاشكرا ببێت.
ئالجين به‌هۆی وێنه سێلفییه‌كه، جلوبه‌رگی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه و له‌نێو گه‌شتیاران به‌دوایدا گه‌ڕاوه، له كاتی دۆزینه‌وه‌شیدا، ئه‌و كه‌سه نكۆڵی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌منی كه‌شتییه‌كه نیشانده‌دات، هیچ بیانووێك ناهێڵێته‌وه و دان به كاره‌كه‌یدا ده‌نێت و جانتای پاره‌كان بۆ ئالجین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، دواتریش ئه‌و كه‌سه راده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست
