وه‌زیری ناوخۆی عێراق: ده‌مانه‌وێت دوژمن تووشی شۆك بكه‌ین
"كاتی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ دیاریكراوه"
K24 - هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كاتی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ دیاریكراوه، به‌ڵام ئاشكرای ناكه‌ن و دهشيانهوێت دوژمن تووشی شۆك بكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان بیست و چوار له به‌ره‌كانی شه‌ڕی موسڵه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختیی كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی باڵا له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا هه‌یه و گووتیشی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕه‌كه له نزیكترین كاتدا.