ئێران: عێراق گرنگه بۆیه گرووپی تیرۆریستی لێ درووست دهبێت
عهلی لاریجانی هۆكاری درووستبوونی گرووپه تیرۆریستییهكان له عێراق ئاشكرا دهكات

K24 - ههولێر:
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دروستبوونی گرووپە تیرۆریستییەكان لە عێراق، بههۆی گرنگی پێگەی عێراق لە ناوچەكەیە.
عەلی لاریجانی سهرۆكی ئهنجوومهنی شوورای ئیسلامی ئێران، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی لە دەستكەوتەكانی عێراق لە شەڕی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر دەكات و ھۆكاری دروستبوونی گرووپە تیرۆریستییەكانی لە عێراق بۆ گرنگی پێگەی عێراق لە ناوچەكە گەڕاندەوە.
سهرۆكی ئهنجوومهنی شوورای ئیسلامی ئێران لە بارەی مووسڵەوە رایگهیاند، لە داھاتوویەكی نزیكدا شەڕی مووسڵ كۆتایی پێدێت و عێراق لە شەڕی تیرۆریزم رزگاری دەبێت.
كۆبوونەوەی لاریجانی و جبووری ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنفرانسی پشتیوانی لە فەلەستین لە تاران بوو و لە بارەی پەیوەندییەكانی ھەر دوو وڵات و ناوچەكە قسەیان كرد.