دژە تیرۆر گەیشتە فڕۆكەخانەی موسڵ
ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ چوونەتە ناو بنكەی سەربازی خەزلانی
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراق لە رۆژی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی رۆژئاوای موسڵ دەچنە ناو بنكە سەربازی خەزلانی و نزیكی فڕۆكەخانەی موسڵ دەبنەوە.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 بە فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق دەستیپێكرد، پاش ئەوەی كە رۆژھەڵاتی شارەكە لە ئۆپەراسیۆنێكی سێ مانگەدا كۆنترۆڵكرا.
بنكەی خەزلانی لە باشووری رۆژئاوای موسڵ ھەڵكەوتووە و ھەر لە رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە بووە ئامانجە تۆپخانەكانی سوپای عێراق و ھێزەكانی دژە تیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوونەتە ناوەوە، كە ئاسانكارییەكی بەھێزیشە بۆ كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵ، كە ھەر لەو ناوچەیە ھەڵكەوتووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ فەریق عەبدولەمیر رەشید یارەڵڵا رایگەیاند "ھێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵ ھێرشیان كردووەتە سەر فڕۆكەخانەی موسڵ.
رۆژئاوای موسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك دەبێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێشبینی دەكریت 650 ھەزار كەس لەو بەشەی شارەكە لە ژیر دەسەڵاتی داعشدا بن. ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای موسڵ بوونە.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ لە 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكرانەوە، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.
لە رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ، پۆلیسی فیدراڵی گوندی "عذبة" لە رێگەی موسڵ – بەغدا و گوندی " اللزاكة" لەسەر رێگەی كۆنی حەمام عەلیل – موسڵی كۆنترۆڵ كرد و دەستی بەسەر وێستگەی سەرەكی كارەبا لە "لزاكة" گرت. پاش ئەوەی كە گوندەكانی " الكافور و الجماسة و البجواری" و پرسگەی "العقرب" لە رێگەی موسڵ - بەغدا لە باشووری رۆژئاوای شارەكە كۆنترۆڵكران.
ھێزەكانی عێراق ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆیان بۆ چوونە ناو گەڕەكەكانی رۆژئاوای موسڵ ئامادە دەكەن، پاش ئەوەی كە ناوچەكانی دەوروبەری كۆنترۆڵكران.
JS