دانیمارك مووچە دەداتە ھاووڵاتییە داعشەكانی
36 چەكداری داعش مووچەی بێكاری وەردەگرن
K24 - ھەولێر
حكومەتی دانیمارك مووچەی بێكاری و خانەنشینی دەداتە ئەو ھاووڵاتیانەی خۆی كە بە رێكخراوی داعش پەیوەست بوونە.
حكومەتی دانیمارك رایگەیاند 36 چەكداری داعش مووچەی بێكاری وەردەگرن، پاش ئەوەی كە بە رێكخراوی داعش لە عێراق و سوریا پەیوەست بوونە.
وەزیری كاری دانیمارك ترۆێلس لوند پۆلسێن رایگەیاند ئەوە جێگەی قبووڵكردن نییە و شەرمەزارییەكە و پێویستە رابگیرێت.
بەپێی بەراوردی ئاژانسی ھەواڵگری دانیمارك 135 ھاووڵاتی ئەم وڵاتە چوونەتە ناو رێكخراوی داعش لە سوریا.
ساختەكاری لە سیستەمی خۆشگوزەرانی ئەوروپا وەك تاكتیكێك لە لایەن تیرۆریستەكان لە ئەوروپا بەكار دەھێنرێت و ھێرشەكانی بروكسل لە مانگی ئادار و 2015 پاریس بە ھاوكاری دارایی ئەو سیستەمە رێكخران.
داعش لە ئەوروپا 56 ھەزار دۆلار بە رێگەی سیستەمی خۆشگوزەرانی لە ئەوروپا بەدەستكەوتووە و تێچوونی ھێرشەكانیان نزیكەی 37 ھەزار دۆلار بووە.
دانیمارك پاش بەلژیكا لە ئەوروپا، دووەم وڵاتە كە ژمارەیەكی زۆری لە ھاووڵاتیانی، چەكدارانی بیانی لە سوریا پێك دەھێنن.
سەرچاوە: sputnik
JS