له ده‌ست ژن و منداڵه‌كه‌ی سه‌رۆك هاواریان لێهه‌ستاوه
به‌رپرسانی شاری نیویۆرك له‌باره‌ی تێچووی پاسه‌وانیی تاوه‌ری تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆك داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆنگرێس ده‌كه‌ن
K24 – ههولوێر:
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری نیویۆرك ده‌ڵێت، له رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربووه، شاره‌وانی شاره‌كه‌ی نزیكه‌ی 24 ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی تاوه‌ره ههوربڕهكهی تره‌مپ له مانهاتن خه‌رجكردووه، كه بۆ هه‌ر رۆژێك 308 هه‌زار دۆلار بووه.
هه‌ر بۆیه شاره‌وانی شاری نیویۆرك داوای له كۆنگرێسی ئه‌مریكی كردووه، قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌یان بۆبكهنهوهو چونكه تا ئێستا میلانیا تره‌مپی خانمی یه‌كه‌م و باروونی كوڕی له‌و تاوه‌ره‌دا ده‌ژین و خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وامه.
فریدی گۆڵدستین، گوته‌بێژی سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك ( بیل دی پلاسیۆ) له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز نووسیوویه‌تی" داواكارین ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ته‌واوی تێچووه‌كان له ئه‌ستۆبگرێت، چونكه ئه‌و پاره‌یه زۆر زۆره كه بۆ پاراستنی ئاسایشی سه‌رۆك تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی خه‌رجكراوه و خه‌رج ده‌كرێت".
جیمس ئۆنێل فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیویۆرك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه:" پۆلیسی شاره‌كه دوو رۆڵ ده‌گێرن، یه‌كێكیان پاراستنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه و ئه‌وی دیكه‌شیان پارێزگاریكردنه له خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆك له‌ناو تاوه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئیستا تاوه‌ری تره‌مپ بووته ئامانجی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵات‌دا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م دۆخه‌ش داهاته سنووردارهكانمان بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر به هه‌ده‌ر ده‌دات ".
تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ ده‌رباره‌ی داواكاری شاره‌كه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه.
تاوه‌ری تره‌مپ له 58 نهۆم پێكهاتووه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (میدتاونی مانهاتن) له شاری نیویۆرك.