به‌رپرسێك داوای "پشووی سێكسی" بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
پێیوایه ته‌ندرووسته و كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا هه‌ندێك كۆمپانیا، به خۆڕایی ژه‌مێك خۆراك پێشكه‌شی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانیان ده‌كه‌ن و ئامێری نوێیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست، به‌ڵام پێشنیارێك هاتووه‌ته ئاراوه، داوای زۆر له‌وه زیاتر بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
به‌رپرسێكی سویدی هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستاوه و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌یه‌كی زۆر، داوا ده‌كات "پشووی سێكسی" یان پێبدرێت.
ئه‌و پێشنیاره (ئه‌ریك ماسكۆس) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئهوڤهرتۆرینا له باكووری سوید كردوویه‌تی.
ماسكۆس له پێشنیاره‌كه‌یدا داوایكردووه، پشوویه‌كی یه‌ك كاتژمێری، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به پاره بدرێته فه‌رمانبه‌ران و ئهمانیشئهو كاتژمێره بۆ وه‌رگرتنی "پشووی سێكسی" و سۆزداری به‌كاربهێنن".
میدیاكانی سوید بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ماسكۆس گوتوویه‌تی" توێژینه‌وه‌ی زۆر هه‌ن باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه "سێكس زۆر ته‌ندرووسته" هه‌ر بۆیه كارێكی له‌و شێوه‌یه سوودی بۆ هه‌مووان ده‌بێت".
سوید باشترین سیستمی كاری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، پیاوانیش ده‌توانن مۆڵه‌تی باوكایه‌تی وه‌ربگرن و كاتێكی كه‌م له ئۆفیسه‌كانی كاركردندا ده‌مێننه‌وه.