هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌وانه‌ی كۆمێنتی خراپ ده‌نووسن
گووگڵ هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای گووگڵ و جیجسۆ، ته‌كنیكێكی نوێیان بۆ دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه، كه ده‌كرێت چاودێری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه كۆمێنتی خراپ بۆ هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانى ده‌نووسن.
ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه ناوی "پێرسپێكتیڤ Perspective"ه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆمێنته‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆمێنته‌كانی دیكه به‌راوردییان ده‌كات، كه به‌كارهێنه‌ران پێیانوایه كۆمێنتی خراپن، هه‌روه‌ها وایان لێده‌كات، نه‌توانن به‌شداری له گفتوگۆكانیشدا بكه‌ن.
ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه بۆ له‌سه‌ر وێبسایتی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" تاقیكراوه‌ته‌وه و ئێستاش كاری پێده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیا گووگڵ و جیجسۆ، كار بۆ فراوانتركردنی سنووری كاركردنی ئه‌و ته‌كنیكه ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو گاردیان، ئیكۆنۆمیست و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه.
جارید كۆهین، سه‌رۆكی كۆمپانیای جیجسۆ، رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه ده‌كرێت له داهاتوو په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری هێرشه‌كان بكات بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و ئه‌و كۆمێنتانه‌ش ره‌ش بكاته‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌وه نییه.
جاريد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "پێرسپێكتیڤ Perspective" هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و ته‌واونه‌بووه، گوتیشی: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین جگه له زمانی ئینگلیزی، ئه‌و ته‌كنیكه بۆ زمانه‌كانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت".
ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه له ئێستادا ته‌نها بۆ وێبسایت كاریپێده‌كرێت و ته‌نها به زمانی ئینگلیزی كارده‌كات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز